لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان و داپۆشینی جام و ژمارهكانیانی قه‌ده‌غه‌كرد و رایگه‌یاند، كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستكراوه‌ن بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی له‌و باره‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێرەوە
چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکیەکانى شار و شوێنە گشتیەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه و پۆسته‌ر و دروشم و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر، جگە لە دروستکردنى قەرەبالغیەکى زۆر و ئاسته‌نگى هاتووچۆ، بوونەتنە هۆى ناڕه‌حه‌تى و بێزارى هاووڵاتییان.
بۆ ئەو مەبەستەش ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تا دەرکردنى بڕیاریى پێویست لە بارەى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە رێگە پێدارونییە و (پۆلیسى هاتووچۆ، ئاسایش، پۆلیس ) دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە ئەنجامبدات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.
لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر
18-9-2024