لە بەغداوە داوای گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی هەرێم دەكرێت
  2024-09-18       311       

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە بارەی گواستنەوەی ژمارەیەك لە مامۆستایان كە راژەیان لەسەر هەرێمە داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری پەروەردەی عێراق داوای رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەی هەرێم كە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە نیشتەجێی پارێزگاكانی سەر بە حكومەتی عێراقن.

بەپێی نووسراوەکەی ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق کە بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە و بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت ”چەندین جار داواکاری گواستنەوەی راژەی مامۆستایانمان بۆ سەر حکومەتی فیدڕاڵ پێگەیشتووە، داواکارین رەزامەندبن بە گواستنەوەی راژەکانیان”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×