وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ههرێم ڕایدهگهیهنێت، نمرەی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ڕادەستی وەزارەتهكهیان كراوهو لەچەند رۆژی داهاتودا زانکۆلاین کارا دەکرێت.
ئاوێنه: وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لهڕاگهیهندراوێكدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، نمرەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی کە ژمارەیان (55720) دەرچووە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرا بەمەبەستی کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەی سیستمی زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆو پەیمانگەکان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕێژەی دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (19) نۆزدە هەزار دەرچوو زیادی کردوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئهوهشی خستۆتهڕ كه دوای وهرگرتنی نمرەی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، لەزوترینکاتدا پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆکان لەڕێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە دەستپێدهکات.
راشیگهیاندووه، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) لەسەرجەم زانکۆو پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی (بەخۆڕایی) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی دەرەخسێنێت، بەشێوەیەک دەرچوان بەپێی حەزو خولیاو کۆنمرەکانیان لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی هەرێم دەرفەتی خوێندنی یەکسان و دادپەروەریان بۆ بڕەخسێنرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دهڵێت، هەموو ئەو کەسانەی کە لەخوار ساڵی 2000وە دەرچون و ناویان لەناو سیستمی زانکۆلایندا نیە، پێویستە لەڕێگەی لینکێکی تایبەتەوە کە وەزارەتی پەروەردە دایدەنێت دواتر سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەکەن بۆ وەرگرتنی یوزەرنەیم و پاسۆرد بەمەبەستی پڕکردنەوەی زانکۆلاین.