بارزانی‌: هەڵبژاردن بەشێوەيەكی ئازادو دور لەهەر جۆرە كۆسپ‌و گیروگرفتێك بەڕێوەبچێت
  2024-09-17       184       

مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان جه‌ختله‌هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌و به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ هەڵبژاردن بەشێوەكی ئازادو دور لەهەر جۆرە كۆسپ‌و گیروگرفتێك بەڕێوەبچێت.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ  سێشەممە لەسەڵاحەددین مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ستیڤن هیتچن، باڵیۆزی بریتانیا لەعێراق كۆبۆته‌وه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و دەرئەنجامەكانی دوایین سەردانی بارزانی بۆ بەغدا ئاڵوگۆڕ كراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ باره‌گای‌ بارزانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، هاتووه‌، "هەر لەو دیدارەدا هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری داهاتوی هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس‌و گفتوگۆو سەرۆك بارزانی ئەوەی بۆ شاندی میوان دوپاتكردەوە كە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەكی ئازادو شەفاف و بێگەردو دور لەهەر جۆرە كۆسپ‌و گیروگرفتێك بەڕێوەبچێت."

بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 20ی‌ 10ی‌ 2024 هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×