بهوتهی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، سهرهتای هەفتەی داهاتو موچەی مانگی 8ـی موچهخۆرانی ههرێمی كوردستان ڕەوانە دەکرێت.
ئاوێنه: لهبارهی وادهی ناردنی موچهی مانگی ئابی موچهخۆرانی ههرێم، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لهلێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، لەحکومەتی عێراقیش کێشەی دواکەوتنی موچە هەیە بەهۆی نەبوونی سویلە، لەدەستپێکی هەفتەی داهاتو موچەی مانگی ئاب ڕەوانە دەکرێت.
ناوبراو دهڵێت، نیەتێک هەیە هەفتەی داهاتو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچون، هەندێک یاساو ڕێکار هەیە بۆ یەکخستنیان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕوانگەی حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئیخڵاس دلێمی ڕونیدهكاتهوه، لهکۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردوی ئەنجومەنی وزرای ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، باس لەمیلاکی سەربازیی و شارستانی کراوە كه موچەکان یەکبخرێت و کاریشی لەسەر کراوە، لەبەر ئەوەی موچەی خانەنشینای هەرێم کەمترە لەموچەی خانەنشیانی حکومەتی فیدراڵ، موچەی خانەنشینانی شارستانی کیشەی نییە، بەڵام خانەنشینانی سەربازیی دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چونکە پێوسیتی بەدابینکردنی شایستە هەیە، لەمانگی داهاتودا هاوتاکردنی موچەکان لەنێوان هەردولا یەکلا دەبێتەوە.