مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، هەنگاو بەهەنگاو وا دەكەن لەكوردستان چیتر كێشەیەك بەناوی كێشەی ئاو‌و كێشەی كارەبا نەمێنێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی بەردی بناخەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی لەپارێزگای هەولێر دانا‌و وتارێکی پێشکەشکرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند، "كێشەی كارەبا هێشتا كێشەیەكی بەردەوامیی هەمو كوردستانە، ئەوەش لەبەرنامەماندایە كە پشت بەخوا چارەسەرێكی گونجاو بۆ كارەبای هەولێرو دەوروبەرو هەموو شار‌و شارۆچكەكانی كوردستانیش دەدۆزینەوە، هەنگاو بەهەنگاو وا دەكەین لەكوردستان چیتر كێشەیەك بەناوی كێشەی ئاو‌و كێشەی كارەبای نەمێنێت".
ئه‌و وتانه‌ی مەسرور بارزانی له‌كاتێكدایه كه نزیكه‌ی مانگێكی دیكه‌و له‌ڕۆی 20ی 10ی 2024 بڕیاره هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌بچێت.
له‌گه‌ڵ نزیكیوبنه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان به‌ڵێنی جۆراوجۆر به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام كێشه‌كانی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی ئاو‌و كاره‌با له 30 ساڵی ڕابردودا به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه‌و هاوڵاتیان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ده‌یان قه‌یرانی جۆراوجۆره‌وه.