دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئاوێنە: شانده‌كه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێك دێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پرسی مووچه‌ی هه‌رێم تاووتوێ ده‌كه‌ن.
بە وتەی د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تێبینی له‌سه‌ر لیسته‌كانی مووچه‌ی هه‌رێم هه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و تێبینیانه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و به‌شێكی دیكه‌شیان پێویستیان به گفتوگۆی زیاتره.
هاوکات ئامانج له چوونی ئه‌م شانده بۆ به‌غداد، بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازییه هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، ئه‌مه جگه له وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ به‌غداد.