سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، داعش هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق و بەمزوانە کشانەوە و کۆتایهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان رادەگەیەنرێت.
ئاوێنه: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: پاساوەكانی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كۆتایهاتووە و عێراقی 2024 عێراقی 2014 نیە و لە قۆناغی جەنگەوە هەنگاومان بۆ قۆناغی سەقامگیری ناوە، لە ئێستادا داعش هەڕەشە نییە بۆ سەر دەوڵەتی عێراق.
ئەمەشی وت، لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لیژنەمان پێكهێناوە، لەپێناو رێكخستنی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و بەمزوانە كۆتایهاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق رادەگەیەنرێت.
ئاناژهی بهوهشدا، كۆتایهاتنی ئەركی هێزەکانی هاوپەیمانان مانای كۆتایهاتنی پەیوەندییەکان نیە بەڵكو گفتوگۆ دەكەین بۆ بونیادنانی پەیوەندیەكی ئەمنیی بەردەوام و پەیوەندی ئابوری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و زانستی.