بەرگری شارستانی ئاکرێ ڕایگەیاند، ئەو گەنجەی سێ رۆژ لەمەوبەر لە زێی گەورەدا خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت: دوای سێ رۆژ گەڕانی تیمەکانی مەلەوانی خەبات و قەندیل، ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024 توانراوە تەرمی گەنجێک لە ئاو دەربهێنرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو گەنجە ناوی بارزان عومەر عەلی-ە و تەمەنی 17 ساڵە، ئەمڕۆ تەرمەکەی سەرئاو کەوتووە و دۆزراوەتەوە.
ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە، رووداوێکى خنکان لە زێی گەورە ڕوویدا و تیمەکانیش چوونە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکە.
گەنجەکە دانیشتوى گوندى هیزایە لە ناحیەى بجیلی سەر بە ئاکرێ، کە لە رووبارى زێى گەورە لە سنوورى گوندى بوویە خنکاوە.