لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەند بڕیارێکی دەکرد و تیایدا هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغە دەکات.
ئاوێنه: لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەک پابەندی یاسا، بڕیار، رێنمایی و رێساکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەموو بەربژێر، لیست، قەوارە و هاوپەیمانێتییەکان و هەوادار و پشتیوانەکانیان بە شێوازێکی مەدەنیانەی دوور لە توندوتیژی و بەریەککەوتن بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.
لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت: هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەن.
هەر بەگوێرەی بڕیارەکانی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی، کاروان و کەژاوەی درێژی ئۆتۆمبێل کە ببنە مایەی تێکدانی هاتوچۆی گشتی و گرتنی شەقامەکان قەدەغەیە.