کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای سەرەکیی کەرکوك ــ هەولێر لەنزیک گەڕەکی شۆراو کارمەندێکی پۆلیسی ئامادەیی کەرکوك تەقەی لێکرا و کوژرا.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کارمەندەی پۆلیس لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە کە کوژراوە، بەڵام جلو بەرگی پۆلیسی لەبەردا بووە.
کوژراوەکە ناوی (مەنسور خەلیل)ە، کارمەندی فەوجی دووی پۆلیسی ئامادەییە، زیاتر لە 15 فیشەکی بەرکەوتووە.