نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، لەم مانگەوە (ئەیلوول) مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئاوێنە: کارۆخ عەبدوڵلا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت: لە 1ی 9ی 2024 یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە مانگی ئەیلوولەوە دەبێت، واتا لە مانگی نۆوە، مامۆستایانی وانەبێژ مووچەکانیان بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن کە لەنێوان 400 بۆ 500 هەزارە .
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، له دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئیمزا لەسەر ناو و لیستی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کراوە کە بوونەتە گرێبەست .
باسی لەوەش کرد، لە ئەمڕۆوە لیست و ناوەکان دەنێرێنە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت .