دوای رێككەوتنەكەی هەفتەی رابردووی نێوان هەردوو لیژنەی وەزاریی ئابووری حكوومەتی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ شاندێكی هەولێر بۆ ئەو پرسە دەچێتە بەغدا.
ئاوێنه: ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا، ئەندامانی شاندەكە كە لە ژمارەیەك بەرپرسی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێكدێن، سبەینێ سێشەممه لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقی كۆ دەبنەوە.
چوونی شاندەكە بۆ پرسی مووچەیە، ئەوەیش بۆ بابەتی وردبینی كە دوای كۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو، وردبینییەكەی وەزارەت لەسەر كۆی گشتیی لیستەكان دەبێت نەك تەواوی وردەكاری، چونكە ئەوە لە هەرێمی كوردستان تەواو كراوە، بۆیە پاش تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی مانگی هەشت، دەبێت بەغدا پارە بنێرێت.
روونیشی كردەوە، بۆ مووچەی ئەم مانگە و تەواوی مانگەكان داوا لە وەزارەتەكان كراوە، بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەران بكرێت، ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نەبێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، یەكێك لە كێشەكان ئەوەبوو مووچەی فەرمانبەرانی مۆڵەتداری بێ مووچە بوو، ئەوەیش چارەسەر كراوە، ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە بنووسرێت كە مووچە وەرناگرن.
هەفتەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان، رێككەوتنیان بۆ چارەسەری كێشە ئابوورییەكان كرد.