بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ئاوێنه: بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 252 ملیۆن و 16 هەزار و 660 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 233 ملیۆن و 766 هەزار و 660 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 18 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 12ی ئەیلولی 2024 بوو کە تێیدا 257 ملیۆن و 345 هەزار و 110 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.