ژنە کاندیدێکی یەکێتی دەڵێت "پیاو دەناسم زۆر بەشانازییەوە بەهاوسەرەکەی وتووە تەڵاقت دەدەم ئەگەر دەنگ بە فڵانە کاندید نەدەیت".
ئاوێنە: پەرێز عومەر، کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەولیر بەئاوێنەی راگەیاند ژنان هەموو کات لەلیستی کراوەدا قوربانین، چونکە کورد میللەتێکی عاتفیەو دەنگدەرێک لەپێناو بنەماڵەیەک بۆ کوردایەتی دەنگدەدات بەکەسێکی ئەو بنەماڵەیە، بۆیە لەکاتی دەنگدان کار لەسەر وەفاداریی دەکرێت، ئەو وتی "ژن هەیە پێدەچێت زۆر ئازاو بەتواناو زیرەک بێت، بەڵام لەبەرئەوەی دەرکەوتنی کەم بووە کەس نایناسێتو توانای بەر مایکی نییە مافی دەخورێت، چونکە لەمنداڵییەوە پێیوتراوە تۆ ژنیو کچی نابێ دەرکەویت".
وتیشی "ئێمە گرفتمان لەگەڵ ئەوەیە کە عەقڵیەتی پیاوسالاری لەپاڵ دین تێهەڵکێشکراون، جگە لەوەی کە هەمیشە سەرمایەو دەسەڵات لای پیاو بووە، پیاو زۆرجار ئازادی تەنانەت دەنگدانیش لەژن زەوت دەکات، پیاو هەبووە دەیناسم زۆر بەشانازییەوە بەهاوسەرەکەی وتووە تەڵاقت دەدەم ئەگەر دەنگ بە فڵانە کاندید نەدەیت".
کلیلک لەسەر ئەم لینکە بکە پۆ خوێندنەوەی راپۆرتێک سەبارەت بەزەوتکردنی مافی دەنگدان بەشێوەیەکی ئازادانە لەژنان:
https://www.awene.com/detail?article=114399