شارەزایەکى کەشناسى ڕایگەیاند، ڕۆژى هەینى یەکەم باران دەبارێت و ھەورە بروسکەی بەھێز و بارانی بەخوڕ زاخۆ و دھۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، دەشڵێت، پێشبینیەکان بەگشتی دەری ناخەن باران لە ناوچەکانی سلێمانی و ھەولێر و کەرکووک و ھەڵەبجە ببارێت.
ئاوێنە: ئاراس جەبار شارەزاى بوارى کەشناسى لەبارەى بارینى یەکەم بارانى وەرزى ئەمساڵ لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.
ئەو شارەزاى کەشناسییە ڕایگەیاندووە، ڕۆژى هەینى یەکەم باران دەبارێت و ھەورە بروسکەی بەھێز و بارانی بەخوڕ زاخۆ و دھۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
دەشڵێت، پێشبینییەکان بەگشتی دەری ناخەن باران لە ناوچەکانی سلێمانی و ھەولێر و کەرکووک و ھەڵەبجە ببارێت.