نوێنەرێكی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەی دوشەممە، ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێت بۆ ئەوەی وەك مامۆستای گرێبەست موچەیان بۆ ببەسترێت.
ئاوێنە: عەلی رەئوف، یەكێك لە نوێنەرانی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر ناوی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەربڕیوە بۆ ئەوەی بكرێنە گرێبەست.
وتیشی، سبەی دوشەممە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی بەفەڕمی موچەیان بۆ ببەسترێت.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ جەختیشی كردۆتەوە "كۆڵنادەین و بەردەوام دەبین تا دەگەین بە دامەزراندنی هەمیشەیی و دامەزراندنی گرێبەستیش تێدەپەڕێنین."