لێدوانی ئومێد سەباح لەبارەی ناردنی موچەی مانگی 8 و 9 لەلایەن بەغداوە
  2024-09-15       858       

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتو لیستەكانی موچە لەگەڵ خۆیان دەبەن و رادەستی بەغدای دەكەن، دو رۆژ دوای ئەوە دەبێت موچەی مانگی هەشت لەلایەن بەغداوە خەرج بكرێت و پاش دو هەفتەی دیكەش موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت.

ئاوێنە: ئومێد سەباح، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای پارتی، وتی، هەفتەی داهاتو خۆمان دەچینە بەغداو لیستی موچەی مانگەكانی 8 و 9 دەبەن و رادەستی حكومەتی عێراقی دەكەن.

وتیشی"هەفتەی داهاتو دەچین لیستەكانی موچە خۆمان دەیبەین و دەگەینە رێككەوتن، هەمو ئەو پارانەی كە بڕیبویان لە مانگی حەوت، هەموی دەگەڕێنینەوە، ئەو كات موچەی مانگی هەشت دابەش دەكرێت. لیستی مانگی نۆش لەگەڵ خۆمان دەبەین و داوای خەرجكردنی موچەی مانگی نۆش دەكەین، بێگومان لەدوای ئەوە ئەویش خەرج دەكرێت."

لەبارەی ئەوەی بە دیاریكراوی كەی ئەو موچانە لەلایەن بەغداوە خەرج دەكرێن ئومێد سەباح وتی"هەفتەی داهاتو دەچین، لیستەكان رادەست دەكەین، دوای ئەوە رەنگە دو رۆژمان پێ بچێت، موچەی مانگی هەشت دەبێت بنێردرێت. دوای دو هەفتەی تریش دەبێت موچەی مانگی نۆ بنێردرێت. ئەمەش رێككەوتنی لەسەر كراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×