ئەمڕۆ بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاوکەوت و لە ئاکامدا ژمارەیەک کۆچبەر خنکان. رەنج پشدەری، رۆژنامەنوس و چالاكوانی بواری كۆچبەران دەڵێت، لەنێو خنكاوەكاندا گەنجێكی كورد هەیە.
ئاوێنە: رەنج پشدەرى، چالاکوان و رۆژنامەوانی بواری كۆچبەران، بڵاویکردوەتەوە؛ دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه 15ی ئهیلولی 2024، ههشت کۆچبەر لە رێگای ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان، لە ئێستادا ناسنامەی یەکێک لەو قوربانیانە ئاشکراکراوە کە ئەویش گەنجێکی لەدایکبوی ساڵی 2000 بە ناوی (دیاری کامەران محەمەد) کە خەڵکی شارۆچکەی دەربەندیخانە لە پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەى بەوەش داوە، بەلەمەکە لە سەر لە ئێوارەدا بەرەو بەریتانیا رۆیشتوە و لە نزیک کەناراوەکانی فەرەنسا نوقمبوە، بەوتەی بەرپرسانی فەرەنساش، تەنیا رۆژی شەممە و هەینی 200 کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز رزگارکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبو، تیایدا 12 کەس گیانیانلەدەستدا ئەوەش زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کۆچبەران بو لە کەناڵەکە، بەشێوەیەکى گشتیىش لە ئەمساڵدا 37 کەس لە کاتى هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا لە کەناڵی ئینگلیز گیانیانلەدەستداوە.