هەپەگە رایگەیاند، لە دو چالاكی گەریلادا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی كوردستان دو سەربازی توركیا كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربوە.
ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە رۆژانی 11 تا 14ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەكانیانەوە پێنج چالاكی لەدژی هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ و خواكورك ئەنجامدراون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە دو لەو چالاكیانەی هێزەكانی گەریلادا كە لە شاخی ئامێدی لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ ئەنجامدراون، دو سەربازی توركیا كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربوە.