ئەندامێکى ئەنجومەنى مامۆستایانو فەرمانبەرانى ناڕازى دەڵێت "٢٥ى ئەم مانگە دێینەوە سەر شەقامو داواى بەنیشتمانیکردنى مووچەکانمان لەعێراقو هەرێمى کوردستان دەکەین".
ئاوێنە: دڵشاد میرانى، ئەندامى ئەنجومەنى مامۆستایانو فەرمانبەرانى ناڕازى بەئاوێنەی راگەیاند مامۆستایانو فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەدەستشکاندنەوەی (هەژمارى منو تەوتین) بێزارن، بۆیە ئەنجومەنەکەیان بڕیاریداوە ٢٥ى ئەم مانگە دەست بەخۆپیشاندانى فراوان بکەن.
دڵشاد میرانى وتی "دواى کۆبونەوەکانى هەولێری نێوان عێراقو هەرێمى کوردستان هیچ هیوایەک نەماوەتەوە بۆ هەژمارى من".
وتیشی "٢٥ى ئەم مانگە دێینەوە سەر شەقامو داواى بەنیشتمانیکردنى مووچەکانمان لەعێراقو هەرێمى کوردستان دەکەین، خۆپیشاندانى ئەم جارەمان نەوعى دەبێت بۆ داواکردنى بەنیشتمانیکردنى مووچەو بەنیازین لەبەردەم دادگاى فیدراڵى خەیمە هەڵبدەین".
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێک لەمبارەوە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
https://www.awene.com/detail?article=114384