"16 منداڵی کورد به‌هۆی‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی كوژراون"
  2024-09-14       421       
وێنه‌ی‌ منداڵه‌ كوژراوه‌كان


بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لەناوەندی ئامارو بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم 16 منداڵی کورد کە تەمەنیان حوار 18 ساڵ بووە، لەڕەوتی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" گیانیانلەدەستداوە.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، ئه‌و ژماریه‌ له‌سه‌دا 13ی‌ كۆی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ لەڕەوتی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" گیانیانلەدەستداوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، له‌و 16 منداڵه‌، دوانیان بەهۆی لێدانی باتۆم لەبەشی سەرو لێدان و کوتان، یەک کەس بەهۆی ئەشکەنجەدران لەکاتی دەستبەسەربون، یەک کەس لەئەنجامی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان گیانیانلەدەستداوە.

ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ 11 منداڵیش بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییەکان کوژراون، هه‌روه‌ك له‌سه‌دا 69ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كوژراون به‌هۆی‌ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییەکانه‌وه‌ بووه‌.

چه‌ند ڕۆژێكی‌ تر دو ساڵ بەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان تێپەڕدەبێت.

دو ساڵ لەمەوبەرو لە 16ی 9ی 2022، ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵان لەنەخۆشخانەیەکی تارانی‌ پایته‌خت بەکاریگەری ئەشکەنجەدانی لەلایەن پۆلیسی ئه‌خلاقی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌ گیانیلەدەستداو لەگۆڕستانی ئایچیان لەشاری سەقز زێدی لەدایکبونی خۆی بەخاکسپێرا.

دواتر بزوتنەوەی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوان له‌ژێر ناونیشانی‌ "ژن، ژیان، ئازادی" له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌و ئێران ده‌ستیپێكردو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌زه‌بری‌ هێز دامركێنرایه‌وه‌.


ناوی منداڵە گیانبەختکردووەکان:

١- زەکەریا خەیاڵ، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

٢- ئەمین مەعرەفەت، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لە ڕێکەوتی ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

٣- عەبدوڵڵا محەممەدپوور، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی نازلووی ئورمیە، لە ڕێکەوتی ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

٤- ئەنووشیروان (ئەمیر) فوولادی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاباد، لە ڕێکەوتی ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

٥- ئەمیرحوسێن بەساتی، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە ڕێکەوتی ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

٦- عەلی موزەفەری ساڵانقوچ، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی قووچان، لە ڕێکەوتی ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

٧- نیما شەفەق‌دووست، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەڵماس، لە ڕێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا. ناوبراو دوو حەفتە پێشتر بریندار کرابوو.

٨- ئارمین سەیادی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە ڕێکەوتی ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

٩- سارینا ساعیدی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە ئەنجامی زەربەی باتۆمی هێزە حکومەتییەکان لە سەری کوژرا.

١٠- کۆمار دەرئوفتادە، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

١١_ دانیاڵ پابەندی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی ١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

١٢- بەهائەدین وەیسی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، لە ڕێکەوتی ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

١٣- کاروان قادرشوکری، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

١٤- محەممەدئاریان خۆشگوار، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی ١٤ی مارسی ٢٠٢٣، دوای ٤ مانگ بەهۆی سەختی برینەکانی لە ئەنجامی زەربەی باتۆم لە سەری گیانی لەدەست دا.

١٥- کارۆ پەشابادی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی کامێران کە لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی بۆ سەر یەکێک لە قوتابخانەکانی تاران ژەهراوی کرابوو لە ڕێکەوتی ٧ی ئەپریلی. ٢٠٢٣ دوای سێ حەفتە خەوێندران لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

١٦- بەرزین حەمزەزادە، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی ٢ی جەنیوەریی ٢٠٢٤، بەهۆی سەختی برینەکانی لە ئەنجامی ئەشکەنجەردرانی لە دەستبەسەرگەدا دوای ١٣ مانگ گیانی لەدەست دا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×