باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران دامەزراوەیەكی دیپلۆماسی ئەمەریكایان لە بەغداد كردووەتە ئامانج و حكوومەتی عێراق دامەزراوە دیپلۆماسیەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت
ئاوێنه: ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژی باڵوێزخانەی ئەمەریكا، لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران، رۆژی سێشەمی رابردوو، دامەزراوە دیپلۆماسیەكانی سەربە ویلایەتە یەكگرتووەكانیان لە بەغدادی پایتەخت كردووەتە ئامانج.
باس لەوەشكراوە، داوا لە حكوومەتی عێراقیش دەكەین شوێنی دیپلۆماسییەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.
روونكراوەتەوە، رۆژی سێشەمی رابردوو، هێرشكراوەتە سەر كۆمەڵگەی پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغداد، كە دامەزراوەیەكی دیپلۆماسی ئەمەریكایە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.
لە كۆتایی بەیاننامەكە هاتووە، بەڵگەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، هێرشەكە لەلایەن میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە، كە بە ئازادی لە عێراق كاردەكەن.