بە پێی پێشبینییەکان سبەینێ ئاسمان لە هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت:" سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
سبەینێ خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لە نێوان لەرسەخۆ – مامناوەند دەبێت، بە جۆرێک کە خێراییەکەی لە نێوان 10 تا 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.