مستەفا كەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لەبارەی دواكەوتنی موچەو دەشڵێت، پێویستە بابەتەكانی هەرێمی كوردستان یەكلابكرێنەوە بۆ دابیكردنی نەختینەی پێویست بۆ پێدانی موچە.
ئاوێنە: مستەفا كەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی عێراق، وتی، لە دوایین دیدارییاندا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتەكە جەختی كردۆتەوە كە موچەی موچەخۆران گەرەنتی كراوە.
وتیشی، رەنگە موچەی بەشێك لە دامەزراوەكان ناوبەناو دوابكەوێت بەڵام گەرەنتی كراوە.
مستەفا كەرعاوی وتوشیەتی، لیژنەكەیان تێبینی پێنوێنێكی مەترسیداری كردوە لەبارەی پشت بەستنی بودجە بە نەوت و رەنگە ئەوە ببێتە مایەی دواكەوتنی جێبەجێكردنی زۆرێك لە بڕگەكانی بودجە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی داوای كردوە دەستبكرێتە بە دۆزینەوە چارەسەر خێرا بۆ داهاتی نانەوتی و دانەوەی قەرزەكان و یەكلاكردنەوەی بابەتەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لەپێناو دابینكردنی پارەی نەختینەی پێویست بۆ پێدانی موچە.