وتەبێژى وەزارەتی بازرگانیى عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتودا 150 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم خەرج دەکرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژى وەزارەتی بازرگانیى عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتودا 150 ملیار دینارى پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم خەرج دەکرێت و ئەوەش کۆتا گوژمەی پارەی جوتیارانی هەرێم دەبێت.
باسی لەوەش کرد، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی 250 ملیار دیناری بۆ جوتیاران خەرج کردوە کە 150 ملیاری بۆ هەرێمە کە کۆتا گوژمەی پارەی جوتیارانی هەرێمە و لە چەند رۆژی داهاتودا پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرن.
ئەوەشی خستەڕو، هیچ جیاوازییەک ناکەن لەنێوان جوتیارانی عێراق و هەرێم و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی هاوشێوەی هەمو جوتیارانی عێراق شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمیش لە کاتی خۆیدا جەرج بکرێت.