كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، پلەكانی گەرما جێگیر دەبن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵە هەورو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 39، سلێمانی: 38، دھۆک: 38، کەرکوک: 41، ھەڵەبجە: 39، زاخۆ: 39، سۆران: 37، حاجی ئۆمەران: 28، گەرمیان: 42 پلە.