ناسنامەی شەهیدەکانی بۆردوومانەکەی خەلەکان ئاشکرا کرا
  2024-09-04       1626       

ناسنامەی شەهیدەکانی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە نزیکی خەلەکان ئاشکر کرا کە باوکێک بە ناوی “موزەفەر مۆزۆ” و دوو کوڕی بوون، هاوکات دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنیی لەسەر ڕێگای خەلەکان-کانی وەتمان و بە دیارییکراوی لە نزیکی شارەدێی خەلەکانی سەربە شارۆچکەی دووکان لە پارێزگای سلێمانی کرد.

ئاشکرا بوو بەهۆی بۆردوومانەکەوە باوکێک بە ناوی “موزەفەر مۆزۆ” و دوو کوڕی شەهیدبوون، کە دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

بۆردوومانەکە کاتژمێر ٠١:٢٥ـی خولەکی ئەم نیوەڕۆیە بوو، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر بەئامانج گیراوە و بە تەواوی سووتاوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×