لەدیارترین ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتیی پاڵاوتووە، دانا ئەحمەد مەجیدە
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان وادەی هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتیی‌و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە درێژكرده‌وه.
ئاوێنه: میدیای بزوتنه‌وه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، وادەی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان درێژکرایەوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بدرێتە ئەو کەسانەی دەخوازن خۆیان بپاڵێون بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەکە، وادەکە درێژ کراوەتەوە.
ڕونیشیکردەوە، لەدیارترین ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتیی پاڵاوتووە، دانا ئەحمەد مەجیدەو بەهۆی گرنگی پڕۆسەکەوە بەپێویست زانرا وادەکەی درێژ بکرێتەوە.
بڕیارە ئه‌م پێنجشەممەیه پڕۆسەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت.
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید 2005-2009 پارێزگاری سلێمانی بووه، دوای وازهێنانی له‌یه‌كێتی، ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ پێنج فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگا تۆمه‌تباركران به‌دیارنه‌مانی یه‌ك ملیار‌و 252 ملیۆن‌و 763 هه‌زار دینار له‌و 25 ملیار دیناره‌ی بۆ وشكه‌ساڵی 2008 ته‌رخانكرابوو، دادگا فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌وی خۆی ڕادهستنهكردو چووه هۆڵەنداو 10 ساڵ له‌وێ مایه‌وه‌و مانگی رابردو گه‌ڕایه‌وه سلێمانی.