مەزارگەی عەباس: لەمساڵدا زیاتر لە ٢١ ملیۆن کەس سەردانیان کردووین
  2024-08-25       360       

مەزارگەی عەباس لە كەربەلا بڵاوى كردەوە، ژمارەی سەردانیكەرانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لەمساڵدا گەیشتە ٢١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٥٢٥ سەردانیكەر، هەروەها سوپاسی هەوڵی هێزە ئەمنییەكانی دەكەین، بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش بۆ سەردانیكەران.

ئاوێنه‌: مەزارگەی عەباس لە كەربەلا سەبارەت بە ژمارەی سەردانیكەرانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لەمساڵدا، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ژمارەی سەردانیكەرانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لەمساڵدا گەیشتە ٢١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٥٢٥ سەردانیكەر.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكانی لە دەستەبەركردنی ئاسایشی سەردانیكەی بەرز دەنرخێنن.

پێشتر عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەروازە سنورییەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ژمارەی سەردانیكەران لە ٦ـی ئابەوە بۆ ٢١ـی ئاب لە ڕێگەی هەر ١٠ دەروازەی ( حاجی ئۆمەران، باشماغ، سەفوان، شەلامجە، شیب، زرباتیە، مونزریە، قائیم، فرۆكەخانەی بەغدا و فرۆكەخانەی نەجەف)وە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ٤٣٢ کەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×