مسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران شینا ئەنساری وەک یاریدەر و سەرۆکی نوێى رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران دەستنیشانکرد.
ئاوێنه: بە گوێری ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی، سەرۆککۆماری ئێران رۆژی پێنجشەممە 22ی ئابی 2024 مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی شینا ئەنساری وەکو یاریدەری خۆیی و سەرۆکی رێکخراوی ژینگەی ئێران دەرکردووە.
بە گوێرەی ئیرنا، پزیشکیان بڕیاری دەستبەکاربوونی ئەنساری بە گوێرەی مادەی 124ی دەستوری ئێران لە ژێر رۆشنایی لێهاتوویی، شایستەیی و ئەزموونی کارگێڕی ئەنساری دەرکردووە.
لای خۆیەوە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران هیوایخواست ئەنساری هەموو هەوڵی خۆی بخاتە گەر بۆ گەیشتنی حکومەتی نوێ بە ئامانجەکانی و هاوکات چارەسەری کیشەکانی وڵاتەکەیی بکات.
شینا ئەنساری
1973لە تاران لە دایکبووە
دکتۆرای لە بواری بەڕێوەبردن و پاراستنی ژینگە هەیە
2005 بەرپرسی بەشی ژینگەی تاران بووە
2010 جێگری بەڕێوەبەری تەکنیکی بەشی ژینگەی پارێزگای ئەلبورز بووە
2013 بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێریی و پاراستنی ژینگەی ئێران بووە
چەندین کتێبی لە بواری ژینگە نوسیوە
22ی ئابی 2024 لە لایەن پزیشکیان وەک سەرۆکی نوێى رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران دیاریکرا
ئەنساری دوای فەرزانە سادق دەبێتە دووەم ژن لە کابینەکەی پزیشکیان پۆستی باڵای هەبێت