فیستیڤاڵی (ژن ژیان ئازادی) لەلایەن رێکخراوی (ناوەندی هونەرمەندانی سینەما و شانۆی ئێران لە دەرەوەی وڵات) سازدەکرێت بە ئامانجی پشتیوانی لە سینەماکارانی سەربەخۆ و نیشاندانی بەرهەمی خەباتی ژنان لە بواری هونەریدا.
فیستیڤاڵەکە بە فەرمی لە یەکی تەمموزەوە دەستی بە کارەکانی کردووە و تا ئێستاش زیاتر لە ٢٥٠٠ فیلم بۆ فێستیڤاڵەکە نێردراون.
فیستیڤاڵەکە ٢٦ـی ئەیلوول لە چەند شارێکی ئەمریکا، کەنەدا، ئەوروپا و ئوسترالیا دەستپێدەکات و بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوامبدەبێت.
ئەندامانی دەستەی داوەرانی فێستیڤاڵەکە لە شەش هونەرمەند پێکهاتوون و لە نێویشیاندا، دەرهێنەری ئوسترالی (ماری کامیرۆن) هەیە، هاوکات خانمە دەرهێنەری ئێرانی و خاوەنی خەڵاتی کان مەرجان ساتراپ سەرۆکی لیژنەکەیە.