بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی قەدەغەی ڕاوی ماسی لە بەنداوی دێوانە ڕاگەیەندو داوای پابەندبوونی هەمووانی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: لەپێناو بوژاندنەوەو زیادكردنی ڕێژەی ماسی بڕیاردرا بە قەدەغەی ڕاوی ماسی لە بەنداوی ( دێوانە ) لە قەزای دەربەندیخان تا بەرواری ٢٠٢٥/٦/٢١ .
ئەوەشی خستەڕوو: بەندای ( دێوانە ) بەنداوێكی نوێیە و ماوەی ساڵێكە پەنجە ماسی تێكراوە و ماسیەكانیش قەبارەیان بچوكە و سێ ساڵی پێویستە تا بە تەواوی پێبگەن و وەچە بخەنەوە و ڕاوكردنیان دەبێتە هۆی لەناوچوونی سامانی ماسی لە بەنداوەكەدا .
ئاماژەی بەوەشكرد: لەو ماوەیەدا ڕاوكردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە تەنانەت بە ( قولاپ و تۆڕ ) لەبەرامبەردا سەرپێچیكاران ڕووبەڕوی دادگا دەكرێنەوە و داواكارین لە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە ڕاوكردنی ماسی .