دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی سووتاندنی چیای گۆیژە راگەیاند.
ئاوێنه: دەزگای ئاسایشێ هەرێم بڵاویکردەوە: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بکەری سووتاندنی درەخت و پوش و پاوان و تێکدانی بەشێک لە ژیبگە و سرووشتی چیای گۆیژە بوون.
لە ئێستادا تۆمەرباران بەپێی ماددەی 342 لە یاسای سزادان راگیراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
کۆتاییەکانی مانگی رابردوو ئاگر لە چیای گۆیژە بەردرا و بەوهۆیەوە سەدان دۆنم زیانیان بەرکەوت.