دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب لە عێراق دواده‌كه‌وێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ 'نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه' ده‌گەڕێته‌وه.
مسته‌فا گه‌رعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند "به‌هۆی كه‌می پاره‌ی نه‌ختینه‌وه ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه".
گه‌رعاوی باسی له‌وه شکرد " پێشتر به‌شێك له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان له ڕۆژانی 16 تاوەکو 20 ـی مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا تا 26 ـی مانگ دواده‌خرێت، ئه‌م 10 ڕۆژ دواكه‌وتنه به‌هۆی كێشه‌ی دابینكردنی پاره‌ی کاشەوەیە.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی " له دوایین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ئاب پارێزراوه".