ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو، کەمال ئیبراهیم، ئەندامی مەڵبەندی ٦ی سۆران، بانگ دەکرێت بۆ فەرماندەیی گشتی لەسلێمانیو دەستگیر دەکرێت.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکانی ئاوێنە، پاش گەیشتنی کەمال ئیبراهیم بەفەرماندەیی گشتی، لەسلێمانی لەلایەن هێزێکەوە دەستگیر دەکرێتو دەگوازریتەوە بۆ "قەلاچوالان".
ئاوێنە پەیوەندی بەکەسێکی نزیکی ئەم ئەندام مەڵبەندەی ٦ی سۆرانەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوو لەوبارەوە هیچ لێدوانێک بدات، تەنها وتی "بەڵێنیان پێداوین سبەینێ یەک شەممە ئازاد دەکرێت".