سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستبەكاردەبێت
  2024-08-17       455       
محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك

بڕیارە سبەینێ، محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستبەکاربێت.

ئاوێنه‌: بڕیارە سبەی یەكشەممە، محەمەد حافز دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستبەكاربێت‌و لەرێوڕەسمی دەستبەكاربونەکەیدا رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك ئامادە دەبێت.

دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ 8 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركه‌ك، شەو 10ی‌ 8ی‌ 2024 لەهۆتێل ڕەشیدی بەغدا بەبەشداریی نۆ ئەندام (پێنج یەکێتی، سێ عەرەب‌و یەک کۆتای مەسیحی) ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوەوەو پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران. لەکۆبونەوەکەدا حەوت ئەندام (سێ عەرەب، دو تورکمان‌و دو پارتی) ئامادەنەبون‌و ڕێککەوتنەکە بەبێ ئەوان کراوە.

لەکۆبونەوەکەدا ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک‌و محەمەد حافز لەهاوپەیمانی (قیادە) وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×