"له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كو‌شتنی کەسێک و برینداركردنی كه‌سێكی تر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كییە به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی دووكان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه.
ئاوێنه: له‌ڕونكردنه‌وه‌ی پۆلیسدا هاتووه، "دوای ئه‌وه‌ی له‌ناحیه‌ی ته‌كییه‌ی كاكه‌مه‌ند له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا شه‌ڕو ئاڵۆزی دروستبوو، لەئەنجامدا كه‌سێك كوژراو كه‌سێكی تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كییه‌وه به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی دووكان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن."
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ل، ع، ع - د، ل، ع - دـ ل، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه."