ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هیچ شوێنێک بەناوی لەشفرۆشی و قومارخانە مۆڵەتپێدراو نییە، ئەوانەی دەکرێت کارێکی بەدەر لە یاسایە.
ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتیشی، دەزگا ئەمنییەکان وەکو پرۆسەیەکی بەردەوام، هەرشوێنێک لەناو ماڵەکان بێت یان هۆتێل و ڕێستورانتەکان بێت کە قوماری تێدا بکرێت، ئەو شوێنانە دادەخەن و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر؛ ئەو پرۆسەیە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم کردەوەیە جگە لەوەی دژی داب و نەریتی کۆمەڵگەی ئێمەیە، شیرازەی کۆمەڵایەتیش تێک دەدات و لێکەوتەی خراپی هەیە.