هه‌فته‌ی داهاتوو لەھەرێمی کوردستان باران ده‌بارێت
  2024-08-16       747       


هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی راگەیاند، شەپۆلێکی تاوە باران و هەورە بروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه .

زیاتر وتی، بەگوێرەی نوێترین ئاپدێتی دەزگای کەشناسی کەنەدی( GEM) لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاری کراوی لەڕۆژی یەکشەممەوە ڕێکەوتی ( ٢٥/ ٨/ ٢٠٢٤) کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات شەپۆلێکی تاوەباران وهەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەهەندێ شوێن ئەگەری نمەباران هەیە، لەهەندێ شوێن و ناوچەبە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی هەولێرو ڕاپەڕین و دهۆک ئەگەری بارانی مامناوەند هەیە.

باسی لەوەش کرد، ئەگەر هەیە شەپۆلەکە فراوانتربێت بارانبارین سەنتەری شارەگەورەکانیش بگرێتەوە شەپۆلەکە تائێستا لەژێر چاودێریدایە جێگیرنیە لەگۆڕانکارییدایە ، لەکۆتایی ئەم هەفتەیە زیاتر ڕووندەبێتەوه.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×