لە سنووری کونەماسی گەنجێک خنکا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی دەرنەهێندراوەتەوە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راگەیاند: تیمەکانمان لە نزیک شوێنی رووداوەکە جێگیرکردووە و لەگەڵ دەرهێنانەوە، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.
تاوەکو ئێستا دیار نییە گەنجەکە خەڵکی کوێیە و رووداوەکە چۆن روویداوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەکەدا.