دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامای، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری داوە بە ناردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم بەڵام ره‌نگه ناردنی موچە چەند رۆژێك دوابكەویت.
ئاوێنە: دارا سێكانیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، راسته ته‌یف سامی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی داراییدا باسی له‌ناردنی پاره كردوە له‌ماوه‌ی دو رۆژدا، به‌ڵام ناردنی پاره كۆمه‌ڵێك رێكاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و ئه‌و رێكارانه‌ش واده‌كه‌ن ناردنه‌كه‌ی دوابكه‌وێت.
وتیشی، "دیاریكردنی واده بۆ ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌مه عێراقه‌و راسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركردوه، به‌ڵام ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمانێك ده‌ربكات و بینێرێت بۆ بانكی ناوه‌ندی، ئه‌و بانكه‌ش پاره بخاته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێم، له‌وكاته‌شدا پێویسته پاره‌ی نه‌ختینه له‌به‌رده‌ستدا بێت، بۆیه جاری وا هه‌یه رێكاره ئیدارییه‌كان پرۆسه‌كه دواده‌خه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ندێك رێكاری ئیداری هه‌ن ره‌نگه چاوه‌ڕوانبكرێت به چه‌ند كاتژمێرێك ته‌واو بكرێن، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكییان پێبچێت، ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگه‌ی دڵخۆشییه وه‌زیری دارایی بڕیاریداوه موچه‌كه بنێرێت، هه‌رچه‌ندە ره‌نگه چه‌ند رۆژێكیش دوابكه‌وێت".
دارا سێكانیانی ئاشكراشیكرد، وه‌زیری دارایی ره‌نگه كاتێك بڕیاره‌كه‌ی دابێت، ئاگاداری بڕی نه‌ختینه نه‌بوبێت، هه‌مو مانگێكیش نه‌توانراوه هه‌مو پاره‌ی موچه‌خۆران به‌یه‌ك گوژمه بنێردرێت، بۆیه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا ئه‌گه‌ر ناردنی پاره‌كه ده‌ستپێبكات، هه‌مو پاره‌كه به‌یه‌ك گوژمه نانێردرێت و به‌چه‌ند قۆناغێك ره‌وانه ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مو مانگێك بڕی پێویست بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم زیاد ده‌كات و له 915 ملیار دیناره‌وه گه‌یشتوه‌ته ترلیۆنێك دینار.