پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-08-16       323       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا پلەكانی گەرما، هاوشێوەی دوێنێ بەبەرزی بمێننەوەو سبەی(شەممە)ش خۆڵبارینێكی كەم هەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵەهەورو پلەكانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوەو نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێكی كەم لە كەشداو پلەكانی گەرما دیسان بەبەرزی دەمێننەوە نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 43، سلێمانی: 41، دھۆک: 43، کەرکوک: 45، ھەڵەبجە: 44، زاخۆ: 43، سۆران: 41، حاجی ئۆمەران: 30، گەرمیان: 45 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×