بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 10ی 8 تا 16ی 8ی 2024، نزیكەی 12 ملیار دینارە كە 85%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 10ی 8 تا 16ی 8ی 2024، زیاتر لە 11 ملیارو 876 ملیۆن و 724 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 10 ملیارو 73 ملیۆن و 639 هەزار دیناری واتە 85%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 803 ملیۆن و 85 هەزار دیناری واتە 15%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.