ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی زانکۆی سلێمانی کرا
  2024-08-15       615       

زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ، لە ڕێوڕەسمێكدا ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی "گرنگ"ی زانکۆكەدا ئەنجامدرا.

ئاوێنە: زانكۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"پاش دەرچونی فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەپێی ڕێنماییەکان و تەواوبونی ماوەی یاساییان، دو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و دو ڕاگر لە پۆستەکانیان بەخشران."

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە رێوڕەسمەكەدا بە نوسراوی فەرمی و دوابەدوای فەرمانی وەزاری و بەپێی ڕێنماییەکان و تەواوبونی ماوەی یاساییان، (پ.د. کاوە محەمەد جەمال ڕەشید)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی لە پۆستەکەی بەخشراو، (پ.د. کۆسار محەمەد عەلی)، سەرۆکی زانکۆ پۆستەکە بەڕێوەدەبات، تا ئەوکاتەی لە ڕێگەی بانگەوازەوە کەسێک لە پۆستەکەدا دادەنرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لە رێوڕەسمەكەدا، (پ.ی.د. پێشڕەو حەمەجان)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە پۆستەکەی بەخشرا و (پ.ی.د. شیروان حەمەساڵح عومەر) لە جێگەکەی بەوەکالەت دەستبەکاربو.

زانكۆی سلێمانی وتوشیەتی، دواتر (پ.ی.د. سەلام عەبدولکەریم عەبدوڵا)، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەیدسادق، لە پۆستەکەی بەخشرا و لە جێگەکەی (پ.ی.د. ئامانج حەسەن ئەحمەد) دەستبەکاربو، جگەلەوەش (پ.ی.د. عابد خالد رەسول)، ڕاگری کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان لە پۆستەی بەخشرا و لە جێگەکەی (پ.ی.د. جەلال حەسەن مستەفا) بەوەکالەت دەستبەکاربو.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×