جێگری هونه‌ریی پارێزگاری کەرکوک دەست بەكاردەبێت
  2024-08-15       380       

دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری کەرکوک رێبوار تەها پێشوازی لە ئیبراهیم عەلی کرد کە وەک جێگری هونەریی پارێزگار دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشوازی لە ئیبراهیم عەلی جێگری هونەریی پارێزگار کرد و لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە رەعد ساڵح جبوری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری (باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ و نیشتەجێبوون)ی کەرکوک و ژمارەیەک کەسایەتیی دیکە ئامادەی بوون جەختکرایەوە لە خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کەرکوک و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانیدا.

هەر لە دیدارەکەدا هەردوو لا پەرۆشی و هاودەنگی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ کارکردن بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کەرکوک و باشترکردنی ره‌وشی خزمەتگوزاری و تۆكمه‌تركردنی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاکە و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پێکەوە ژیان و هاوبەشی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×