گروپێكی چەكداریی نوێ هێرشەكەی عەین ئەسەدی لەئەستۆ گرت
  2024-08-06       325       

گرووپێکی چەکداریی نوێ هێرشەکەی سەر هێزەکانی هاوپەیمانانی لە بنکەی عەین ئەسەد لەئەستۆ گرت و دەڵێن،"هێرشەكانمان بەردەوام دەبن".
 
گرووپێکی چەکداریی نوێ بەناوی سەوریون (شۆڕشگێران) كە خۆیان بە بەشێک لە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن ڕایانگەیاند،"کردنەئامانجی بنکەی عەین ئەسەدی سەر بە ئەمریکای داگیرکەر لە شەوی دووشەممە بە ژمارەیەک مووشەک و درۆن ڕادەگەیەنین."
 
ئاماژەیان بەوەش داوە،"جەخت دەکەینەوە هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تاوەکو دەرچوونی دوایین سەربازی ئەمریکی لە خاکی عێراقی خۆشەویستمان."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×