ئەمڕۆ کۆتاىی بە ماوەى زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکرى هات، لەو چوارچێوەشدا بڕیارە لە چەند ڕۆژى ئایندەدا لە زیندان بێتە دەرەوە و بگەڕێتەوە ناو خانەوادەکەى.
ئەمڕۆ کۆتاىی بە ماوەى زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکرى هات.
لەو چوارچێوەشدا بڕیارە لە چەند ڕۆژى ئایندەدا لە زیندان بێتە دەرەوە و بگەڕێتەوە ناو خانەوادەکەى.
بەرەبەیانی ٢٧-١-٢٠٢١، هێزێکی دەمامکداری ئاسایشی پارتی لە کۆمەڵگەی سیرێ-ی دەڤەری بادینان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری و دوای تێکدانی ماڵ و دووکانەکەی دەستگیریان کرد.
قارەمان شوکرى، کوڕی ڕۆژنامەنووسی شەهید شوکری زەینەدینە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتووی کۆمەڵگەی سیرێ-یە لە سنووری شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک، ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرە و خاوەنی خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٠ی ‘وەدات حسێنە بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەریی”ە.