به‌پێی زانیارییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره سبه‌ینێ لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی كۆببێته‌وه.
ئاوێنە: به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكارێكی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وەک باس دەکرێت حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی بۆ دروستبووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانیه‌رانی هه‌رێم دوابكه‌وێت.
هاوكات بڕیاره سبه‌ینێ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی و ئابووری عێراق كۆببنه‌وه و پرسی نه‌بوونی نه‌ختینه و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه رووبه‌ڕووی وه‌زیر بكرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: تا ئێستا وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بەغدا تەواو نەبووە، کەی تەواو بوو، ناردنی مووچە دەستپێدەکات.
سۆران عومه‌ر، وتیشی: "تەوتین چارەسەری یەکجاریی مووچە و لیستەکان و ئەم دواکەوتنانەیه، تا هەرێم تەوتین نەکات کێشەی مووچە چارەسەر نابێت".