کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
ئاوێنه: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٢ پلە دەبێت.